فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردن، مەترسی جددی بۆ سەر تەندروستی ئیلهام مودەڕسی دروست کردووە
سێشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۱   |  03-01-2023

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەز، ئیلهام مودەڕسی، وێنەکێشی خەڵکی شاری سنە کە ماوەی دوو مانگی ڕابردووی لە دەستبەسەرگەکان و بەندیخانەی کەرەج تێپەڕاندووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی، مانی لە خواردنی ویشک گرتووە بارودۆخی تەندروستی بەهۆی هەبوونی نەخۆشی زگماکی جەرگ و ڕیخۆڵە، مەترسیدار ڕاگەیەندراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی کەچوویی کەرەج، ئیلهام مودەڕسی لە ئێستادا پێویستی بە چاودێری تایبەت و گواستنەوەی خێرای بۆ ناوەندە دەرمانەییەکان هەیە.
ئیلهام مودەڕەسی ڕۆژی چوار شەممە، ١١ی خەزەڵوەر، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری کەرەج، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی کەچوویی ئەو شارە گواستراوەتەوە.