مانگرتن لە خواردنی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ورمێ
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022
کەیوان ڕەشووزادە زیندانی سیاسی خەلکی ورمێ، کە ئیستا ماوەی ٧ساڵ و ٦ مانگە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان لە زیندانی ناوەندی ورمێ دەستبەسەرە ، لە رۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانەوە، لە ناڕەزایەتی بە رەتکردنەوەی خواستی چوونەدەرەوە لە زیندان بۆ مەرەخەسی، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و بەپرسانی زیندانیش ناوبراویان گواستوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و تا ئیستا هیچ زانیاریەک لە بارودۆخی ناوبراو لەبەردەست دا نیە.