فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی دوو بەندکراو لە زیندانی ئیتلاعاتی ئیلام
یەکشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۲   |  11-06-2023

دوو هاووڵاتیی بەندکراو بەناوەکانی “محەممەد دانیالی”، خەڵکی ئاودانان و “ناسر ڕەزایی” خەڵکی “سەراو باغ”ی سەر بە ئاودانان، لە زیندانی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە بارودۆخیان مانیان لەخواردن گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتیی دانیشتووی ئاودانان بەناوەکانی “محەممەد دانیالی”، تەمەن ٢٣ ساڵ و “ناسر ڕەزایی”، تەمەن ٣٤ ساڵ، ڕاگیراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر ئەشکەنجەکرانیان و پشت گوێخستنی پەروەندەکانیان مانیان لەخواردن گرت. جێگەی ئاماژەیە، ناسر ڕەزایی، شەوی دووشەممە ١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە گەراژی ئەهواز دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا بەهۆی لێدرانی بە کابل و بەرکەوتنی زەربەی توند زیانی پێگەیشتبوو. هەروەها محەممەد دانیالی ئەندامی گرووپی شاخەوانی “بناری ئاودانان” شەوی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە دێهلوڕان دەستبەسەرکرابوو.