فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی رەزا شەهابی هەلسووراوی کریکاری
سێشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۱   |  14-06-2022

ڕەزا شەهبی هەڵسووڕاوی کرێکاری و ئەندامی سەندیکای شیرکەتی وا‌‌حد تاران و دەوروبەرلە پەیوەندیەکی تەلەیفونیدا بە بنەمالەکەی راگەیاندووە؛ لە رۆژی دوشەممە ٢٣ی جۆزەردان دەست دەداتە مانگرتن لە خواردن.
سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد ڕایگەیاند، بە فشارخستنە سەر ڕەزا شەهابی، ژیانی ئەم هەڵسووراوە سەندیکایە کەوتۆتەە مەترسییەوە. بۆیە داوا لە هەموو ناوەندە سەربەخۆکانی کرێکاران و مامۆستایان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی کرێکاران، هەروەها فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کرێکارانی گواستنەوە کە سەندیکای واحد ئەندامیەتی، دەکەین بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن پشتیوانی لەم هەلسووراوە زیندانییە سەندیکایە بکەن.