فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی فەرهاد مەیسەمی لە زیندانی کەرەج
هەینی ۱۴-۱۱-۱۴۰۱   |  03-02-2023

ڕاپۆرتەکان باس لە مانگرتن لەخواردانی فەرهاد مەیسەمی چالاکی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دەکەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕێگەی نامەیەکەوە ڕایگەیاندووە: هەتا گەیشتن بە خواستەکانی لەوانە، “ڕاگرتنی ڕەوتی ئێعدامەکان، ئازادکردنی شەش بەندکراوی سیاسی و مەدەنی و هەروەها پێشگرتن بە ئازاردانی ژنان لەژێرناوی هەڵگرتنی حیجاب”، درێژە بە مانگرتنەکەی دەدا. فەرهاد مەیسەمی لە بەشێک لە نامەکەیدا نووسیویەتی: “لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ئاوێک کە دەیخواتەوە تاڵ دەکات تا نیشانەیەک بێ لە ڕۆژانی تاڵتر لە ژەهر کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارەکاندا بەسەر خەڵکدا سەپاندوویانە.”