فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی مامۆستایانی دەستبەسەرکراوی شاری سەقز
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022

ڕۆژی یەکشەممە٢٩ی جۆزەردان، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، دە مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن. ناوی ئەم مامۆستایانە بەم شێوەی خوارەوەیە:
١-ئامانج ئەمینی، ٢- موحسین شکووهی، ٣- حەسەن ڕەحیمیان، ٤- ئیسماعیل ڕێحانی، ٥- زاهید مورادی، ٦ – د.حیسام خاکپوور، ٧- تاهیر حامیدی، ٨- ئەحمەد قادری، ٩- سولەیمان عەبد، ١٠- خالید عەبدوڵڵاهی.
هەروەها ژمارەیەک لە مامۆستایان و چالاکانی مەدەنی ڕاگەیەندراوێکیان لەو پەیوەندییەدا بڵاو کردۆتەوە؛ وێڕای شەرمەزار کردنی دەستبەسەرکرانی نایاسایی ئەم مامۆستایانە، ڕایانگەیاندووە کە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە درێژەی دەستبەسەرکردنی نایاسایی ئەم مامۆستایانە، ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم فەرمانداری رژیم لە شاری سەقز کۆدەبنەوە و داواشیان لە هەموو چین و توێژەکانی شاری سەقز کردووە کە لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیە بەشداری بکەن.