فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی ٢کەس لە بەندکراوانی شاری سنە
دوشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۱   |  26-09-2022

ژینا مودەڕس گورجی، کە یەکێک لە هەڵسووراوانی بواری مافەکانی ژنانە و لە درێژەی ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی کوردستان و لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و بۆ “ناوەندی چاکسازی و پەروەردە”ی بەندیخانەی ڕژیم لە شاری سنە گوازراوەتەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی ڕەزبەرەوە، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە توندوتیژیی هێزەکانی ڕژیم لەو بەندیخانەیە و لێدان و ئەشکەنجە کردنی ناوبراو، مانی لە خواردن گرت.
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ژینا مودەڕس گورجی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە، بە تووندی لێی دراوە و ئەشکەنجە کراوە، و پاش گواستنەوەی بۆ بەندیخانە بە چاو بەستراو و ڕووی لە دیواری بەندیخانەکە، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، زارا محەممەدی، بەندکراوی سیاسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی نۆژین کە لەو بەندیخانەدا ماوەی پێنج ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات، لە نیوەڕۆی رۆژی شەممەوە ڕایگەیاندووە؛ وەکوو ناڕەزایەتی بە توندوتیژی و ئەشکەنجە کردنی ژنانی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی کوردستان لەو بەندیخانەیە، مانی لە خواردن گرتووە.