فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئیلام
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئیلام لە ئاست پێرانەگەیشتن بە پەروەندەکەیان و بارودۆخی نالەباریان لە زیندان، دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “سامان مۆرادی وەند، خەڵکی ئابدانان، جەلیل عەزیزپوور، خەڵکی ئیلام، بابەک کەریمی خەڵکی ئەیوان و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ئارمین کاکایی، خەڵکی شاری دێهلۆڕان”، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین لەئاست پێڕانەگەیشتنی ناوەندە حکوومەتییەکان بە پەروەندەکانیان و هەروەها بارودۆخی ڕاگیرانیان لە زیندانی ناوەندی ئیلام، مانیان لە خواردن گرتووە.