فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی حەوت بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئەهواز
پێنجشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۳   |  18-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حەوت بەنکراوی ناڕازی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لە ناڕەزایەتیی بە بیلاتەکلیفیان لە زیندانی شیبان، مانیان لەخواردن گرتووە.
فواد چوویین خاڵی ئارتین ڕەحمانی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا لە لاپەڕەی کەسی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاندووە، “ڕووحۆڵڵا خۆسرەوی، ڕامین محەممەدی، ئەشکان محەممەدی، فەڕشید کازمی، مازیار نێکوویی، ڕەزا کەریم نژاد و هوومان ئەڵماسی”، ماوەی حەوت ڕۆژە مانگرتن لەخواروونی وشکیان ڕاگەیاندووە و بارودۆخیان مەترسیدارە. لە لایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکان لە زیندانی شیبان باس لەوە دەکەن کە بەدوای مەرگی چوار بەندکراو و ڕاگوێزرانی ١٥ بەندکراوی دیکە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی ژاراوی بوونی دەرمانەکان، گیانی بەندکراوانێکی زیاتر لەم زیندانە لە مەترسیدایە.