ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر، لە وڵاتی ئیسلەند ١٠٠ هەزار کەس لە ژنانی ئەم وڵاتە کە پێکهاتبوون لە ژنانی دوو ڕەگەزی، دەستیان لەکار کێشایەوە و بۆ مافەکانی خۆیان لەوانە، دانی حەقدەستی یەکسان، یەکسانی ڕەگەزی لە بواری کار و دژی توندووتیژی نواندنی ڕەگەزی، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
شایانی باسە، ئەم مانگرتنە لە لایەن گەورەترین فێدراسیۆنی یەکێتیەکانی بەشی دەوڵەتی و هەروەها ئەنجوومەنی پەرەستارانی ئیسلەند و یەکێتی ئەنجوومەنەکانی ژنانی ئیسلەند، پشتیوانی لێکراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم مانگرتنە بە درووشمی “یەک ڕۆژ پشوودان بۆ ژنان” لە لایەن یەکێتیە کرێکارییەکانی ئیسلەندوە بانگەوازی بۆ کراوە و داوا لە ژنان و کەسانی دوو ڕەگەز کراوە کە لەم ڕۆژەدا، لە ئەنجام دانی هەر چەشنە کارێک لەوانە، کاری ناو ماڵ، سەرپەرەشتی کردنی مناڵان و کاری دەرەوە خۆ ببوێرن. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم مانگرتنە، زۆربەی هۆتیلەکان و بەشەکانی گواستنەوەی گشتی، پەکی کەوتووە.