فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خۆێندكارانی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان له‌ ئێران
سێشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۱   |  27-09-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌زبه‌ر، زۆربه‌ی زانكۆ ومه‌ده‌ره‌سه‌كانی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌دان كه‌س مانیان گرت و كلاسه‌كانی ده‌رسیان چۆڵكرد.
به‌پێی بانگه‌وازی شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی له‌ سه‌راسه‌ری ئێران، سه‌رتا خۆێندكارانی “ته‌ربیه‌ت موده‌رس” و پاشان زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان مانیانگرت و له‌ ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، پاشان یه‌ك به‌یه‌كی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كانی ئێران ئاماده‌یی خۆیان له‌ چه‌ندین به‌یانییه دا بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و مانگرتنه‌وه‌ ڕاگه‌یاند و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌شێكی زۆر له‌ زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كانی ئێران له‌ مانگرتنی گشتیدان و داوای ئازادی هاوڕێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان ده‌كه‌ن.