فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی کاسبکارانی پاساژی “پالادیوم”ی تەورێز
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، کاسبکارانی پاساژی “پالادیوم“ی تەورێز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی و هه‌ڵاوسان دووكانیان داخست و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. كاسبكارانی پاساژی “پالادیۆم“ی ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ماڵیاتی ساڵانه‌، گرانی و هه‌ڵاوسان، دووكانه‌كانیان داخست و له‌ ناوه‌ندی ئه‌و پاساژه‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوزایاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ماڵیات و دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. كاسبكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی گرانی ساعه‌ت به‌ ساعه‌ت و نائه‌منی بازاری كه‌سبووكار ته‌نیا زه‌ره‌ر و زیان ده‌بێنن و خه‌ڵك توانایی كڕینی هیچ شتێكیان نه‌ماوه‌.