مانگرتن و نارەزایەتی سەرتاسەری لە کوردستان
چوارشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۱   |  26-10-2022
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەلوەر، مانگرتنی سەرتاسەری خەڵک لە شارەکانی سنە، مەهاباد، مەریوان، کامیاران، سەقز، بۆکان، پیرانشار، بانە، جوانڕۆ و چەندین شاری دیکە لە چلەمین رۆژی گیان لەدەستدانی “ژینا ئەمینی” و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکرد.
لە شاری سەقز لە زێدی لە دایکبوونی ژینا ئەمینی خەڵکێکی زۆر لە بەیانییەوە ڕوویان لە گۆڕستانی “ئایچی” ئەو شارە کردووە و دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی شوعار دەدەن.
سەرەڕای هەڕەشە و ڕێگرییەکانی هێزەکانی ڕژیم و داخستنی زۆربەی ڕێگاکان، خەڵک خۆیان گەیاندە ئەو گۆڕستانە و ڕق و تووڕەیی خۆیان بە دانی دروشم لە دژی ڕژیم نیشان دا.