فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و ناڕەزایەتی شۆفێرانی مینی‌بووس له‌ وه‌رامین
پێنجشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۲   |  02-11-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆفێرانی مینی‌بووس له‌ شارستانی وه‌رامین دژبه‌ كه‌مكردنەوەی سەهمیەی گازۆئیل ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرت.
به‌وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ سه‌د لیتر له‌ سەهمیەی گازۆئیلیان كه‌م كراوه‌ و ده‌یان كێشه‌ی پیشه‌یی و بەڕێچوونیان بۆیان ساز كردووه‌. پێشتریش له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران وه‌كوو كاشان و ئه‌راك شۆفێرانی مینی‌بووس و كامیۆن له‌ ئاست كه‌مكردنه‌وەی سەهمیەی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.