مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکارانی كارخانه‌ی سیمانی دێهلۆڕان
دوشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۱   |  19-12-2022
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی دێهلۆڕان له ناڕه‌زایه‌تی به جێیبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی دێهلۆڕان له‌ئاست دواخرانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان بژێوی ژیانیان له باروودۆخێكی زۆر سەخت دا بەڕێوە دەچێت.