مانگرتن و ناڕەزایەتیی شۆفیرانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە هۆرمۆزگان
هەینی ۱۴-۱۱-۱۴۰۱   |  03-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە شۆفیرانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگای هۆرمۆزگان، لە ئێعتڕاز بە پێرستی ٧٠لەسەدی کاڵاکان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ناڕازییان لەم پێوەندەدا ڕایانگەیاندووە، هێشتا ئەم پێرستە کاڵاییەکان بەکردەوە دەرنەهاتووە، ڕاگەیاندنەکەی هاتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە هیچ کەس بەرهەمەکانمان لێ نەکڕێت.