مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی ئای جی سی لە دێهلۆران
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “ئای جی سی” لە دێهلۆران، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلیوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “ئای جی سی” لە دێهلۆران، بەدەست لەکار کێشانەوە و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە حەساری ئەم شیرکەتە، خوازیاری درانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون.