ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە شەستەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیەکان و ساڵڕۆژی ئاخێزی خەزەڵوەری ١٣٩٨ خوێندكارانی زۆربه‌ی زانكۆكان له شاره‌كانی ئێران دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سهرتاسەرییهكان مانیان لە چوونە سەر کلاسەکانی دەرس گرت و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆکانی کوردستان ، خوێندكارانی زانكۆکانی “بهشتی” ، “عێلم و فه‌رهه‌نگ” ، “ئازادی ته‌ورێز” ، “ڕه‌وانشناسی” ، “علووم ته‌ربیه‌تی”، “كامپیووتر”، “ڕازی کرماشان” و “پەیام‌نووری مەریوان”، دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سهرتاسەریەکان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هێرشیان کرده سەر خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە و هەموو ڕێگاکان بەرەو ئەو زانکۆیەیان داخست.