فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی ئەندامانی یەکێک لە گەورەترین یەکێتییە کرێکارییەکانی ئاڵمان
سێشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۳   |  29-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئای جی مێتاڵ” یەکێک لە گەورەترین یەکێتییە کرێکارییەکانی ئاڵمان، بەمەبەستی هۆشداردان بە دەوڵەت، شەوی ڕابردوو مانگرتنی سەرتاسەری لە بەشی پیشەسازی فلێز و کارەبا خستە ڕێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئای جی مێتاڵ، ٢٥٠ کرێکار لە بەرامبەر کارخانەی “فۆلکس واگۆن” لە شاری ئێسنابرۆک، خۆپیشاندانیان کردووە. جێگای ئاماژەیە، ئای جی مێتاڵ خوازیاری چوونەسەرەوەی ٧ لەسەدی ئاستی حەقدەستەکان لە ماوەی ١٢ مانگ دایە، لە حاڵێکدا خاوەنکاران پێشنیاری ٣ و ٦ دەهۆمی لەسەدیان داوە ئەویش لە ماوەی ٢٧ مانگدا. پێشتر کارخانەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی فۆلکس واگۆن ڕایگەیاندبوو کە بەنیازە سێ کارخانەی خۆی وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ کەم کردنەوەی هەزینەکان تەعتیل بکات و ئەمەش دەبووە لەناوچوونی ١٠ هەزار شوغڵ. شایانی باسە، یەکێتییەکانی کرێکاری فلۆکس واگۆن لە وەڵام بەم هەوڵانە، هەڕەشەی مانگرتنی کردووە.