فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی دوکانداران له شاری بۆکان دژبه ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان
سێشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۲   |  30-01-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بۆکان، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، دووکاندارانی شاری بۆکان، لە ناڕەزایەتیی بە جنایات و ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان بەتایبەت ئێعدامی چوار بەندکراوی سیاسی کە ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانی قزڵحساری کەرەج حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات، لە کردنەوەی دووکانەکانیان خۆیان بواردووە و پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی ئێران.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە دووکاندارانی ئەمشارە، لەسەر بانگەوازی پێشوو هەستاون بە داخستنی دووکانەکانیان و لە کردنەوەی بازاڕەکان خۆیان بواردووە و وێڕای خەڵکی شارەکانی دیکە پەیوەست بوون بەم مانگرتنە گشتییەوە.