مانگرتنی دوکانداران له شاری مەهاباد دژبه ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان
سێشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۲   |  30-01-2024
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەهاباد، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە دووکانداران، لە ناڕەزایەتیی بە جنایاتەکانی ڕژیم و ئێعدامی چوار بەندکراوی سیاسی کە ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانی قزڵحساری کەرەج حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات، پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان.
بەپێی ئەم هەواڵە، زۆربەی دووکاندارانی مەهاباد لە کاردانەوە بە جنایەتەکانی ڕژیم لە ئێران و بە تایبەت کوردستان، بە بەستنی دووکانەکانیان یەکگرتوویی خۆیان لەگەڵ خەڵکی شارەکانی کوردستان ڕاگەیاند و پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی ئێران.