مانگرتنی دوکانداران له شارەکانی مەریوان، دێهگولان، ڕوانسەر و بانە دژبه ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان
سێشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۲   |  30-01-2024
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شارەکانی کوردستان، دووکانداران و بازاڕییانی شارەکانی مەریوان، دێهگولان، ڕوانسەر و بانە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە جنایات و ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان، لە کردنەوەی دووکانەکانیان خۆیان بواردووە و پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی ئێران.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە دووکانداران لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی ئەمشارانە دووکانەکانیان بەستووە و بە دەم ئەم مانگرتنەوە هاتوون و بە بەستنی دووکان و بازارەکان، هاوپشتی خۆیان لە خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران، ڕاگەیاندووە.