فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی سەدان هەزار کەسی لە پەرەستاران لە هێند
چوارشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۳   |  14-08-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، بە سەدان هەزار کەس لە پەرەستاران و کادری دەرمانی هێند، لەئاست دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر یەکێک لە هاوکارانیان لە “کەلکەته”، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مانگرتنی پەرەستاران سەرەتا لە شاری کەلکەتە دەستی پێکرد و پاشان زیاتر لە ٣٠٠ هەزار پزیشک و پەرەستار لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە، بەم مانگرتنەوە پەیوەست بوون. ناڕازییان دەڵێن: نە لە شەقامەکان و نە لە شوێنی کارەکانمان هیچ ئەمنییەتێکی گیانیمان نییە و خوازیاری پەیڕەو کردنی ڕێکارێکی توند بۆ پاراستنی ئەمنییەتیان بوون.  هاوکات ئاماژەیان بە دەسترێژی بە کۆمەڵی ساڵی ٢٠١٢ لە دێهلی کرد دەڵێن: دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی بە ئاڕاستەی پاراستنی ئەمنییەتی ژنان هەڵنەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە، ژنانێکی زۆر بببنە قوربانی.