فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی سەرتاسەری لە ئیسڕائیل لەژێر ناوی ١٠٠مین ڕۆژی شەڕ
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024

لە سەرتاسەری وڵاتی ئیسڕائیل، زۆرێک لە کۆمپانیاکان و شیرکەتەکانی بازەرگانی، رۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، بە بۆنەی ١٠٠مین ڕۆژی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ حەماس، مانگرتنێکی ١٠٠ خولەکیان بەڕێوەبرد.
هاوکات کاربەدەستانی خۆجێیی لە غەزرە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حەماس دان ڕایانگەیاندووە کە لە هەر ١٠٠ هاووڵاتیی لە غەززە، کەسێک دەکوژرێت. لە دەستپێکی ئەم مانگرتنە، “ئارنوون بێن داوود” سەڕۆکی یەکێتیی کرێکارانی ئیسڕائیل ناسراو بە “هیستادرووت” لە تێلاڤیڤ وتی: ئیسڕائیلییەکان گیرۆدەی خەونێکی ترسێنەر بوون کە دەیانهەوێت لەم خەوە هەڵستن و ئیسڕائیلێکی نۆی درووست کەن. هاوکات بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە لە لایەن حەماسەوە دیل گیراون، خوازیاری ئازاد کرانی ڕۆڵەکانیان بوون.