فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌
هەینی ۰۶-۰۳-۱۴۰۱   |  27-05-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی جۆزه‌ردان،شۆفێر تاكسیه‌كانی شاری سنه به‌هۆی گرانبوونی كه‌ره‌سته‌ی یەدەکی ماشێن، چه‌ند كاتژمێرێك لە سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
شۆفێره‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌؛ له‌ كاتێكدا نرخی به‌نزین و كه‌ره‌سته‌ی یەدەکی ماشێن ڕۆژ بە ڕۆژ ده‌چێته‌ سه‌ره‌وه، كاركردن لەم هەلومەرجە نالەبارەدا بێجگه ‌له‌ زیان هیچ قازانجێكی بۆ ئه‌وان نییه و داوایان له‌ به‌رپرسانی شاره‌وانی ئه‌و شاره ‌كردووه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه ‌بدۆزێته‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌یه‌ که ئه‌مه‌ چه‌ندەمین جاره‌ كه‌ شۆفێر تاكسیه‌كانی شاری سنه‌ به‌هۆی گرانی لەڕادەبەدەری پێداویستیە سەرەتاییەکانی ڕۆژانەی ژیانیان و هه‌ڵاوسان و گرانبوونی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌وانی کۆماری ئیسلامیەوە هیچ بایه‌خێك به‌ داواكارییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ نادرێت.