فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی شۆفێر تانكه‌ره‌كانی پاڵاوگه‌ی ئابادان
چوارشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۱   |  19-10-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، شۆفێرانی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و په‌ویوه‌ست بوون به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.
ئه‌و تانكه‌رانه‌ كه‌ سه‌ربه‌ به‌شی خسووسی و به‌شی پاڵاوگه‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م گه‌یتی ١٨ی پاڵاوگه‌ی ئابادان )ویزگه‌ی ٥ی گه‌ڕه‌كی قودس) ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ وه‌رگرتنی بارنامه‌كانیان خۆیان بوارد، به‌پێی زانیارییه‌كان، بارنامه‌ی ئه‌و تانكه‌رانه‌ به‌نزینی (یۆرۆ چواره)‌ كه‌ ئه‌بێ بۆ كه‌ڵانشاره‌كانی ئێران بگوازرێته‌وه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا تا به‌ ئه‌مڕۆ كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه‌، به‌نده‌رعه‌باس، ئابادان و بووشێهر و كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، كرێكاران و پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌وت و پترۆشیمی كه‌نگان و كرێكارانی لووله‌سازی ماهشه‌هر و فوولادی نه‌یریز په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون و هێشتا به‌رده‌اومن.