فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی شیركه تی سایپای ئازه ربایجان
پێنجشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۲   |  20-04-2023

كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێلی “سایپا ئازه‌ربایجان” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ خاكه‌لێوه‌ دژبه‌ كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی سایپای ئازه‌ربایجان له‌ دوو شیركه‌تی تێكه‌ڵكراو به‌ناوه‌كانی “سانع” و “سه‌نعه‌تی نه‌ساجی” پێكهاتووه‌ و له‌ شاری ته‌ورێز هه‌ڵكه‌وتووه‌. به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار له‌ ڕێگه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی هێزی كاره‌وه‌ سه‌روه‌تێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردۆته‌وه‌ و تا ئێستا چه‌ندین جار دژبه‌ كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ئه‌مجاره‌ تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانمان.