مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی نگین له ته‌به‌س
هەینی ۲۴-۰۱-۱۴۰۳   |  12-04-2024
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی مه‌عده‌نی نگین له شاری ته‌به‌س، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواست و داواکاریەکانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ئەوەندە كه‌مه کە به نانی وشك ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئه‌و حه‌قده‌ست كه‌مه‌ش كه ئه‌یده‌ن له كاتی خۆیدا پێیان نادرێت و ده‌یان كێشه‌ی بەڕێچوون و ده‌رمانی بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان ساز بووه. هه‌روه‌ها خاوه‌نكار له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی خۆ ده‌بوێرێت، چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕیوه، به‌ڵام هیچ وڵامێکیان وه‌ر نه‌گرتووه و بۆیە به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كار کێشایەوە و مانیان گرت.