مانگرتنی كرێكارانی وزه خانه ی سیكڵی ته ركیبی خۆڕه م ئاوا
پێنجشەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۱   |  26-01-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكڵی ته‌ركیبی خۆڕه‌م ئاوا دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكڵی ته‌ركیبی خۆڕه‌م ئاوا ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان نەدراوە و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌یان كێشه‌ی بژێوییان بۆ درووست بووه و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له ژێر گوشاردان و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشهكانیانن.