فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی وێزگه‌ی به‌رقی ته‌ورێز
یەکشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۱   |  24-07-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی گه‌ڵاوێژ، كرێكارانی وێزگه‌ی به‌رقی ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ شێواز و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران و كارمه‌ندانی وێزگه‌ی به‌رقی ته‌ورێز له‌م باره‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، شێوازی جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بووه‌ته‌ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ٢ میلیۆن تمه‌ن له‌ حقووقی ئه‌و كرێكارانه‌ و له‌م پێوه‌نده‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی ئیداره‌ی كاری ئوستانی ئازه‌ربایه‌جانی شه‌رقی و ئیداره‌ی كاری ته‌ورێزیان كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته‌وه‌ هێچ وڵامێكی به‌ داخوازییه‌كانی ئه‌و كرێكارانه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.