فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی ئێستیم له‌ ئیلام
چوارشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۲   |  20-12-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ئێستیم له‌ ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خراپی پیشه‌یی و بەڕێچوونیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌كه‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هەیئەت مۆدیرە و چاودێری بەڕێوەبەرایەتی شیركه‌تی ئێستیم، كاروباری ئه‌و ناوه‌نده‌یان بیلاته‌كلیف به‌جێ هێشتووه‌، له‌حاڵێكدا حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه‌ نەدراوە. كرێكارانی ناڕازی ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆكی كارگه‌کە كۆبوونه‌وه‌ و كاتێك هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرت، درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ده‌فته‌ره‌كه‌یان شكاند.