فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز
چوارشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۲   |  24-01-2024

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز له‌ ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ له‌سه‌ر كار ده‌كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار ناڕازین و خوازیارن، ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات، حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد بكرێت، گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكرێته‌وه‌ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان بۆ دابین بكرێت.