فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی مۆعەلیمانی غەیرەڕەسمی لە بەلووچستان
یەکشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۲   |  10-12-2023

ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، مۆعەلیمانی غەیرەڕەسمی لە ناوچەکانی “بنت، ئاشار، دەشتیاری و ڕاسک” لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە خۆبواردن لە چوونەوە سەر کەلاسەکانی دەرس، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی کاری و هەروەها درانی حەقدەستی دواخراویان بوون.
ئەم مۆعەلیمانە لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی وادە و بەڵێنی بەرپرسان لە بیلاتەکلیفیدا بوون و هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان لەڕاستای ئەمنییەتی کاری و گوزەرانیان هەڵنەگرتبوو. شایانی باسە، مۆعەلیمانی غەیرەڕەسمی جگە لە دواخرانی حەقدەستەکانیان، هیچ جۆرە حەقی بیمەیەکیشیان بۆ ڕەت نەکراوە.