کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری ئیدارەی پاسپۆرت لە بریتانیا، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە، ڕایانگەیاندووە کە لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئاوسان و گران بوونی پێداویستییەکانی ژیان و هەروەها بە ئامانجی بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکان، مانگرتنێکی پێنج حەفتەیان دەست پێکردووە.
ئەم مانگرتنە لەحاڵێکدا دەستی پێکردووە کە لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، توێژەکانی دیکەی بریتانیا لەوانە، پەرەستاران، کرێکارانی ڕێگای ئاسن، موعەلیمان و کارمەندانی بەشی بێهداشت لەم وڵاتە، بە شێوەی هاوشێوە دەستیان لە کار کێشابووەوە و مانیان گرتبوو. بەپێی بەیانییەی یەکێتیی کارمەندانی بەشی پاسپۆرت، ناڕازییان خوازیاری بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکانیان بۆ زیاتر لە ٢ لەسەدن و دەڵێن، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێژەی ئاوسان لە بریتانیا زیاتر لە ١٠ لەسەد بووە.