فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی پەرەستاران لە شارەکانی ئەراک، کەنگان و ئیسلام ئابادی غەرب
سێشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۳   |  13-08-2024

پەرەستارانی نەخۆشخانەی “وەلیعەسر”ی ئەراک و هەروەها پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی کەنگان و ئیسلام ئابادی غەرب لە کرماشان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازیی بە وتنەوەی درووشمی ” وادە و بەڵێن بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست “پەرداخت نەکرانی دادپەروەرانەی تەعرفە”، “نەدرانی کارانە”، “زێدەکاری زۆرەملێ” و “پێشێل کرانی مافەکانیان”، ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەم جۆرە پەیوەست بوون بە مانگرتنی سەرتاسەری پەرەستاران لە شارەکانی دیکەی ئێران.