مانگرتنی کامیۆن داران لە زۆربەی شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز، كامیونداره بارهه‌ڵگره‌كان زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئێسلامی کامیۆنەکانیان خامۆش کرد و مانیان گرت.
به گوێرەی هەواڵەکان، كامیونداره بارهه‌ڵگره‌كان له سنووری باشماخی شاری مەریوان، له شاری کرمانشا، مەرەند، کاشان، قەزوین، بەندەرعەباس، ئیسفەهان و زۆربه‌ی شاره‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ڕژیمی كۆماری ئێسلامی و بۆ پاڵپشتی كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سەرتاسهرییهكانی خەلکی ئێران ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.