فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی ئاگرکوژێنەوە له‌ مەشهەد
پێنجشەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۱   |  24-11-2022

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌‌ ٢ی سه‌رماوه‌ز، كۆبوونه‌وی کرێکارانی ئیداره‌ی ئاگرکوژێنەوەی مەشهەد به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان لەبەردەم بینای فه‌رمانداری پارێزگاری “خۆراسانی ڕەزەوی” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگرکوژێنەوەکانی شاری “مەشهەد” به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م ئیداره‌ ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ و كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان لەبەردەم بینای فه‌رمانداری پارێزگا به‌وتنه‌وه‌ی درووشم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.