ڕۆژی شه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز ، کرێکارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌نی” ئیسفەهان شیفتی بەیانی، جارێکی تر به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان دەستیان دایە مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌نی” ئیسفەهان، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ت و كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان جارێکی تر دەستیان دایە مانگرتن و له حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. هه‌روه‌ها ئه‌م كرێكارانه لە ١٥ و ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه و نوێنەری وەزارەتی کار لە نێو کرێکاراندا بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە ڕۆژانی داهاتوودا داوه، به‌ڵام هێشتا خواستەکانیان بەکردەوە دەرنەهاتووە.