رۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەر،ژمارهیهك له كرێكارانی شارهداری هوویزه، به هۆی وەرنەگرتنی سێ مانگ لە حەقدەستەکانیان، ناڕهزایهتییان بهڕێوه برد.
كرێكارانی شارەداریی هۆویزە رایانگەیاند: زیاتر لە 20 شیرکەتی نەوتی لە شاری هۆویزە بوونیان هەیە كە بە ڕواڵەت پارەی پیسبوون بە شارەداری نادەن، هەربۆیە بە هۆی داهاتی كەمی شارەداری هۆویزە، لە دانی حەقدەستی كرێكاران لە كاتی خۆیدا خۆی دەبوێرێ.
هەروەها سەبارەت بە وەرگرتنی حەقدەستەکانیان چەندین جار لەگەڵ بەرپرسانی شارەداری رژیم قسەیان كردووە، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی بێدەرەتانی رژیمەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نەگیراوەتە بەر. بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی مانگرتوو؛ نزیكەی ١٤٠ كرێكار لە شارەداری هۆویزە خەریکی کارن كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ماوەی چەند مانگیشە حەقی بیمەكانیان دواكەوتووە.