مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی ئۆکسیر سەنعەت لە پاڵاوگەی ئابادان
شەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۲   |  22-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی ئۆکسیر سەنعەت لە پڕۆژەی پاڵاوگەی ئابادان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ١ی مانگی گوڵان، کرێکارانی شیرکەتی ئۆکسیر سەنعەت لە پڕۆژەی پاڵاوگەی ئابادان، لە ناڕەزایەتیی بە زیاد نەکرانی حەقدەستەکانیان لە ساڵی ١٤٠٢، دەستیان لەکار کێشایەوە و شوێنی کارەکانیان جێهێشت.