فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی گامای بەندەری جاسک
شەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۰   |  26-02-2022

ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەممە، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی گامای بەندەری جاسک لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی کاریان و لە خورەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، وێڕای دەستکێشانەوە لە کارەکانیان، دەستیان دایە مانگرتن.
شایانی باسە ئەو کرێکارانە خوازیاری بردنەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکانیانن و دەڵێن بەڕێوەبردنی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەمان بە حەقدەستی کەمەوە ئەستەمە و دەبێت حەقدەستەکانمان تا ئاستێک ببرێتە سەرەوە کە بتوانین بژێوی ژیانمانی پێ دابین بکەین.