فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی نەوت لە عەسەلویە و خارک
چوارشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۱   |  20-07-2022

كرێكارانی به‌شی نه‌وتی خارك و عه‌سه‌لوویه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ شوێنی كاره‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی حه‌قی بیمه‌ و خراپی کەیفیەتی خواردنی ڕۆژانه‌یان كۆبوونه‌وه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه‌ كه‌ له‌ به‌شی ده‌ریاوانی، كه‌شتیڕانی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ خارك و عه‌سه‌لوویه‌ كار ده‌كه‌ن، به‌پێی یاسا ده‌بی ٨٠ له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و شێركه‌تانه‌وه‌ بدرێ. به‌ڵام خۆیان له‌ پێدانی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ ده‌بوێرن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كرێكارانی ئه‌و شێركه‌تانه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌ به‌رانبه‌ر خراپی کەیفیەتی ژه‌مه‌ خۆراكی ڕۆژانه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانیانه‌وه‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌دراوه‌.