موختار سادقی، خەڵکی پاوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
سێشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۱   |  03-01-2023
موختار سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە و بەندکراوی سیاسی پێشوو، دوای ئازادی مەرجداری، لەلایەن دادگای شۆڕشی کرماشان سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا موختار سادقی، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر “مەسعوود نووری” سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر، لە ڕەوتی ئاخێزی جەماوەریی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەرکرا و دوای ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگا ئازاد بوو.