مۆرومووم کردنی شەش ناوەندی سێنفی لە بابۆلسەر
یەکشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۲   |  02-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێوەندییەکانی گشتی ناوەندی “ئەمری بە مەعرووف و نەهی ئەز مۆنکەر” لە بابۆلسەر باسی لە مۆرومووم کردنی شەش ناوەندی سێنفی لەم شارستانە بەهۆی ڕەچاو نەکردنی نەریتی ئیسلامی کردووە.
لە بەیانییەی ئەم ناوەندەدا هاتووە: “لەگەڵ هەرجۆرە نۆرمشکێنی لە کۆمەڵگا بە توندی مامڵە دەکرێت.” ئەمە لەحاڵێکدایە کە لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٤٠ ناوەندی سێنفی لە شاری ئابادان بەهۆی بێ حیجابی موشتەرییەکانیان لە لایەن ئەم هێزانەوە مۆرومووم کراون.