فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مۆرومووم کردنی ١٧ ناوەندی گەشتیاری لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023

جێگری رێکخراوی گەشتیاری ڕژیم، باسی لە مۆرومووم کردنی ١٧ ناوەندی گەشتیاری بەهۆی “ڕەچاو نەکردنی حیجابی ئیسلامی” لە شارەکانی ئێران کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کارگێڕەی ڕژیم لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە: هەتا ئێستا ٢٥٨ ناوەندی گەشتیاری ٤١ جار هوشداریان پێدراوە و ١٧ ناوەندیش لەوانە، “هوتێل سەرای عامرییەکان لە کاشان، ئێکۆکەمپی مەتین ئاباد لە نەتەنزی ئیسفەهان، نەخلستانی چاە عەرووس لە ئەبوزیدئابادی کاشان، کاروانسەرای دیرگەچین لە قۆم و پارکی سرووشتی یەزد داخراون.