فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

میلیتاریزەکردنی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۲   |  27-08-2023

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ۵ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی ڕژیم لە گۆڕەپانی ئازادیی شاری سنە (مەیان ئێقباڵ) جێگیر بوون و دۆخێکی میلیتاریزەیان بەسەر ئەم شارەدا زاڵ کردووە.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە هێزێکی زۆر ڕژاوەتە سەر شەقامەکان و ئەمەش کەشێکی ئەمنییەتی زۆری بۆ خەڵکی ئەمشارە پێکهێناوە. شایانی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا هێزەکانی ڕژیم لە سەرووبەندی ساڵڕۆژی دەستپێکی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”، لە شارەکانی کوردستان جموجووڵیان تێ کەوتووە و هەوڵی پێشگرتنی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەدەن.