فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مێلیتاریزەکردنی شاری بۆکان لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە
چوارشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۱   |  23-11-2022

هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەتەواوی شاری بۆکانیان مێلیتاریزە کردووە و لە هەموو شەقامە سەرەکییەکان خاڵی پشکنینیان داناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی کۆمەڵە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەتەواوی نێو شاری بۆکانیان مێلیتاریزە کردووە و لە جاددە سەرەکییەکانی وەکوو؛ جاددەی سەد بۆ ساینقەڵا، جاددەی بورهان، جادەی ناچیت و جاددەی سەقز خاڵی پشکنینی توندیان داناوە و تەنانەت گیرفانی هاووڵاتییانیش دەپشکنن، لە نێو شاریش چەکی قورس و سووکیان جێگیر کردووە بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو شارە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە نێو شاری بۆکان بە ماشێنی شەخسی هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و ماڵ و حاڵی خەڵکی ئاسایی تاڵان دەکەن و تەنانەت مۆبایلەکانیان لێ دەستێنن و ڕاستەوخۆ بە چەکی شەڕ تەقە لە خەڵک دەکەن، ئەگەر کەسیش لە شەقام نەبێ تەقە لە پەنجەرە و شووشەی ماڵان دەکەن و چەند کەسێکیان بەو شێوەیە بریندار کردووە و هێزێکی زۆریش بە نێو شار‌دا بە هەموو جۆرە چەکێکی قورسەوە بڵاوەیان پێ کراوە و بەکرێگیراوەکانی ڕژیمیش لەم بوارەدا یارمەتی ئەو هێزانە دەکەن.