فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی ئێعدامی چوار بەندکراوی سیاسی لە زیندانی سپیداری ئەهواز
چوارشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۳   |  16-10-2024

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، چوار بەندکراو بە ناوەکانی “عەلی مەجدم، محەممەدڕەزا مۆقەدەم، مۆعین خەنفەری و عەدنان غەبیشاوی” لە بەندکراوانی سیاسی زیندانی شیبان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەیان، گواسترانەوە بۆ زیندانی سپیداری ئەهواز.
جێگای ئاماژەیە، ئەم چوار بەندکراوە وێڕای دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “سالم مووسەوی و حەبیب درێس”، لە مانگی گۆڵانی ساڵی ڕابردووش، گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی شیبان. پێویست بوترێ کە عەلی مەجدم، محەممدڕەزا مۆقەدەم، مۆعین خەنفەری، حەبیب درێس، عەدنان غەبیشاوی و سالم مووسەوی، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئەهواز، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.