مەترسی دیپۆرت کرانەوەی زانیار عەزیزنژاد لە لایەن دەولەتی تورکییەوە
یەکشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۲   |  05-11-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، زانیار عەزیزنژاد، تەمەن ٣٧ ساڵ و پەناخوازی سیاسیی خەڵکی شاری سەقز، لە ناوەڕاستی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لە وڵاتی تورکییە دەستبەسەر کراوە و بۆ کەمپی “کۆچلی” گواستراوەتەوە و هێشتا لەم کەمپەدا ڕاگیراوە.
بە وتەی کەسێکی بنەماڵەی عەزیزنژاد، ناوبراو کاتێک گەیشتووەتە تورکییە، بە مەبەستی چوون بەرەو ئۆرووپا لە نزیکی شاری ئیستەنبوڵ لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، زانیار عەزیزنژاد، ئەندامی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە و ماوەی چوار ساڵ لە هەرێمی کوردستان چالاکی سیاسیی کردووە.