فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی دیپۆرت کرانەوەی لانیکەم ٢٠ پەنابەر لە تورکییە
شەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۲   |  26-08-2023

ڕۆژی هەینی ٣ی خەرمانان، ئەمیر کەهریزی، پەنابەری سیاسیی و خەڵکی شاری کرماشان، هاوکات لەگەڵ لانیکەم ١٩ پەنابەری دیکە کە هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە، لە کەمپی “ئەدێرنە”ی وڵاتی تورکییە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی بنەماڵەی کەهریزی؛ ئەمیر کەهریزی لە پەیوەندییەکی کورتماوەی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو پەنابەرانە لە لایەن پۆلیسی تورکییەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و چارەنووسیان ناڕوونە و دیار نییە دواتر بۆ کوێ دەگواسترێنەوە. هاوکات هەواڵە پشتڕاستنەکراوەکان باس لە گواستنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ شاری ئاگری لە باکووری کوردستان دەکەن. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گوڵان، ئەمیر کەهریزی لە لایەن پۆلیسی تورکییەوە دەستبەسەرکرا و لە ئێستادا مەترسی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە.